زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاوی كردەوە: ” ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی شوباتی 2026 ئاگادار كراینەوە لە لایەن رێپێدراوی هاتووچۆ ( سەفین غایت میران) لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان، ئۆتۆمبێلی جۆری GAC خۆی کێشا بە ئۆتۆمبێلی جۆری BMW لە سەنتەری شاری سۆران”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: خۆشبەختانە لە ڕووداوەكەدا زیانی گیانی نەبوو، داوا لە شوفێران دەکەین، پابەندی رێنماییەکان بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.
































































