شەهلا سۆفی- زاری کرمانجی:
پردی بروکلن یەکێکە لە کۆنترین پردە هەڵواسراوەکانی ئەمریکا.
ئەم پردەلە ساڵی ١٨٦٩ دەست بە دروستکردنی کراوە و لە ساڵی ١٨٨٣ تەواو بووە کە لەلایەن جۆن ئەی ڕۆبلینگ ، واشنتۆن ڕۆبلینگ و ئێمیلی وارن ڕۆبلینگ دیزاینی بۆ کراوە و دەکەوێتە سەر ڕووباری ڕۆژهەڵات کە بروکلین بە مانهاتنەوە دەبەستێتەوە.
درێژی ئەم پردە هەزار و ٨٢٥ مەترە و تا ساڵی ١٩٠٣ گەورەترین پردی هەڵواسراو بووە لە جیهاندا، هەروەها یەکەم پردی هەڵواسراو بە وایەری پۆڵا لە جیهاندا.
ڕۆبلینگ دەڵێت: لە ناوەڕاستی پردەکەدا دوو تاوەر دروستکراون کە هەریەکەیان 84 مەتر بەرزە، کە چەندین کیبڵیان پێوە بەستراوەتەوە کە هەریەکەیان ئەستووری ١١ ئینج دەبێت، پردەکە لە داڕمان دەپارێزێت. تەنانەت ڕۆبلنگ ئیدیعای کرد کە پردەکە بەبێ ئەم کێبڵانە ناڕووخێت، بەڵکو بە سادەیی دەچەمێتەوە. بۆ سەلماندنی قسەکانی ڕۆبلینگ، ٢١ فیل لە یەک کاتدا بەسەر پردەکەدا تێپەڕبوون.


































































