زاری كرمانجی
لە وڵاتی ئەفغانستان، پیرەمێردێکی تەمەن ١٣٥ ساڵ لەگەڵ ٥ نەوەی دوای خۆی دەژیێت لە ماڵێکدا
عەقڵ نەزیر باپیرە گەورەیەکی ئەفغانستانییە کە تەمەنی ١٣٥ ساڵ تێپەڕ کردووە. ٥ نەوەی دوای خۆی لە ماڵێکدا کۆ کردووەتەوە پێکەوە دەژین. بەپێی وتەکانی خۆی، بە کوڕەکانی وتووە لێک دانەبڕێن و بۆ هەمیشە لە نزیک یەکترییەوە بژین.
ئەو پیرەمێردە دەڵێت نازانێت تەمەنی چەنە بەڵام سەردەمی پاشایەتی بیستەكانی سەدەی ڕابردووی دیوە و تا ئەم ساتەیش هیچ نەخۆشییەكی نییە.
































































