مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
🔹 سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند بە هۆی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای ئەنبار، 260 چەكداری حەشدی شەعبی بوونەتە قوربانی .
🔹 ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـی 3ـی 2026، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە ئەنبار بە ئاژانسی هەواڵی شەفەق-ی ڕاگەیاندووە “هێرشە ئاسمانییەكان سێ پێگەی سەر بە لیوای 19ی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی عاكاشات لە ڕۆژئاوای پارێزگاكە كردە ئامانج كە بریتین لە بارەگای پزیشكی و فەوجەكانی دوو و یەكەی پشتیوانی”.
🔹 ئاماژەی بەوەش كرد، “بۆردوومانەكە بووەتە هۆی شەهیدبوونی 100 چەكدار و برینداربوون و بێسهروشوێنبوونی نزیكەی 160 چەكداری دیكە، كە باری تەندروستی هەندێكیان ناجێگیرە”.
































































