مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند بە هۆی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمەریكا بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە سنووری پارێزگای ئەنبار، 260 چەكداری حەشدی شەعبی بوونەتە قوربانی .
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ـى 3ـى 2026، سەرچاوەیەكی ئەمنی لە ئەنبار بە ئاژانسی هەواڵی شەفەق-ی ڕاگەیاندووە “هێرشە ئاسمانییەكان سێ پێگەی سەر بە لیوای 19ی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی عاكاشات لە ڕۆژئاوای پارێزگاكە كردە ئامانج كە بریتین لە بارەگای پزیشكی و فەوجەكانی دوو و یەكەی پشتیوانی”.
ئاماژەی بەوەش كرد، “بۆردوومانەكە بووەتە هۆی شەهیدبوونی 100 چەكدار و برینداربوون و بێسهروشوێنبوونى نزیكەی 160 چەكداری دیكە، كە باری تەندروستی هەندێكیان ناجێگیرە”.


































































