زاری كرمانجی
ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردەوە: ” لە چوارچێوەی پڕۆژەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، نوسینگەی كەركوكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەم ڕۆژانەی ڕابردوو پارسێلی خۆراكی لە دووزخورماتوو و لەیلان لە سنوری پارێزگای كەركوك دابەشكرد.
لە دووزخورماتوو، هاوكارییە خۆراكییەكان بەسەر 250 خێزان و لە لەیلان بەسەر 220 خێزان دابەشكرا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، پڕۆژە و خزمەتگوزارییە جیاوازەكانی لە پارێزگا و ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان جێبەجێدەكات، بۆ ئەوەی زۆرترین خێزان و كەسی نیازمەند سوودمەند بن لەم خزمەتگوزارییانە.


































































