ئامادەكردنی پشتیوان كەریم
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە بارەی رۆژی جیهانی كەمئەندامان لە پرێس كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند:” زۆر بەی زۆری ئەو كەمئەندامانەی كە رێژەی %71ە كە لەزكماكەوە هەن، ێویستی بە هەڵوەستە لەسەرئەم رێژەیە بكەین .
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، دەڵێت:” هەوڵمان داوە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاكانی پەیوەندیدار و زانكۆ هەڵبدرێت لە توێژینەوەیەكدا هۆكارەكانی هەبوونی ئەو رێژ بەرزەی كەمئەندامان لە زكماكەوە تاوتوێ بكەین و هۆكارەكانی بخەینەروو بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكەین ئەم رێژەیە داببەزێنین..
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران ئاشكراشیكرد:” هەوڵی رژدمان داوە بۆ ئەوەی خاوەن پێداویستی تایبەت هەلی كاریان بۆ بڕەخسێنین، بڕیارمان داوە ئەو رێژەیەی كە بۆ ئێمە دیاری كراوە لە ئیدارەی سۆران وەك گرێبەست رێژەیەكمان دیاری كردووە بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت لەهەموو دام ودەزگاكان شان بەشانی فەرمانبەرانی دیكە لەدامەزراوە و فەرمانگەكان كار بكەن.
گووتیشی:” خوالێخۆش بوو عەبدولوحید گوانی رۆڵی سەرەكی هەبوو لە خزمەت كردنی كەمئەندامان و كۆكردنەوەی خاوەن پپێداویستی تایبەت، لە رێگەی دامەزراندنی ئەم كۆمەڵەیە تارادەیەك كێشەو گرفتەكانی خاوەن پێداویستیەكان چارەسەر بكات، هەروەها سوپاسی خاوەن پێداویستییە تایبەتیەكان دەكەین كە لە ناو ئەو كۆمەڵەیە توانیویتیان لە ساڵانی پشگیری و پاڵپشتی ئەو كەم ئەندامانە بكەن كە لەو سنووە هەن، دوای هەبوونی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كارو هاوكارییەكانی كەمئەندامان دەچێتە قۆناغێكی دیكە، هاوكات ئێمە دڵنیایان پێ دەدەین كە كاروچاڵاكیەكانیان بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی هاوكاری ئەوان دەبین .”