سێنتکۆم داوا لە خەڵکی مەندەنیی ئێران دەکات دەستبەجێ لەو بەندەرانە دووربکەونەوە کە هێزی دەریایی ئێرانی لێیە.
فەرماندەیی ناوەندیی هێرەکانی ئەمریکا(سێنتکۆم)، هۆشداری دەداتە خەڵکی مەدەنیی ئێران لە بەندەرەکانی کەناراوەکانی گەرووی هورمز دووربکەونەوە کە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەکاردەهێنرێت و هەڕەشە لە کەشتییە نێودەوڵەتییەکان دەکەن.
دەشڵێت، ئەم کارە مەترسیدارە ژیانی خەڵکی بێتاوان دەخاتە مەترسییەوە و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئەو بەندەرانە نابێت بۆ مەبەستی سەربازی بەکاربهێنرێن.

































































