مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە ڕاپۆرتێكی دا ئاشكرای دەكات كە ڕێبەری نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە یەكەم ڕۆژی هێرشەكاندا بریندار بووە و بۆیە تا ئێستا نەیتوانیوە دەربكەوێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی نێو ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمز كە پشتی بە قسەی سێ بەرپرسی ئێرانی كە نەیانویستووە ناویان ئاشكرا بكرێت بەستووە و ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـى 3ـى 2026 بڵاوكراوەتەوە “موجتەبا خامنەیی ڕێبەری نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەكەم ڕۆژی هێرشەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا لە 28ـى شوباتدا قاچەكانی بریندار بوون و بەم هۆیەوە تا ئێستا نەیتوانیوە دەربكەوێت .”
موجتەبا خامنەیی تەمەن 56 ساڵ، دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستنیشانكردنی وەك جێگرەوەی باوكی، تا ئێستا لە هیچ شوێنێك دەرنەكەوتووە .

































































