ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران لە چەند سەردانێکی مەیدانییدا بە یارمەتی لێژنەکانی زیدەڕۆیی هەڵمەتێکی ئەنجامدا بۆ لابردنی زێدەڕۆیی ئاو
لە ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران هاتووە کە لێژنەکانی زێدەڕۆیی لە سەردانێکی مەیدانی هەڵسان بە لابردنی زێدەڕۆیی لە شوێنە بازرگانییەکان لە هەریەک لە جووتسایدی حەریق-گەڕەکی بارزان، جووتسایدی زارگەلی-گەڕەکی باپشتیان و جووتسایدی ئیسقەلا گەڕەکی بارزان.
لەو ڕاگەیاندراوەدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران داوا لە هاووڵاتییان دەکات ئەو حاڵەتانەی پێوەری ئاوییان نەبەستووە و ناوییان تۆمار نەکراوە، سەردانی بەڕێوەبەراتییمان بکەن. هاوکات لە کاتی بینینی سەرپێچی و زێدەڕۆیی لە تۆڕەکانی ئاو پەیوەندی بە هێڵی گەرمی لێژنەکانی زێدەڕۆیی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران بکەن.

































































