مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە تاران، شەوی ڕابردوو هێرش كرایە سەر یەكێك لە بانكەكان و ئێران لە كاردانەوەی ئەوەدا ڕایدەگەیەنێت كە ناوەندە ئابووریی و بانكەكانی پەیوەندیدار بە ئەمریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكە دەكەنە ئامانج.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـى 3ـى 2026، بارەگای خاتەم ئەلئەنبیای سەر بە سوپای پاسداران ڕایگەیاند “دوێنێ شەو سوپای تیرۆریستی ئەمریكا و ڕژێمی زایۆنی، دوای ئەوەی نەیانتوانی بگەنە ئامانجە سەربازییەكانیان، یەكێك لە بانكەكانی وڵاتیان كردە ئامانج”.
لە ڕاگەیاندراوەكەی بارەگای ناوبراو هاتووە “دوژمن بەم كارە نایاسایییە، ڕێگەی بۆ خۆش كردین كە ناوەندە ئابوورییەكان و بانكەكانی سەر بە ئەمریكا و ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەكەدا بكەینە ئامانج”، و هۆشداریش بە خەڵك دەدات لە وڵاتەكانی خۆیان تا دووریی 1 كم لە بانكەكان دوور بكەونەوە .
































































