ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
٧٦ـەمین خەڵاتەکانی فیستیڤاڵی فیلمی بەرلین (بەرلینالە) دابەشکران و فیلمێکی کوردی خەڵات کرا
فیلمی (سپی) لە دەرهێنانی نەڤرۆز شەعبانی کە خەڵکی پارێزگای دهۆکە، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا خەڵاتی بۆ کورتە فیلمی (منداڵان) وەرگرت.
(سپی) کورتە فیلمێکی دوازدە خولەکییە و باس لە چەند قوتابییەکی گوندێک دەکات، بەدوای ئەو شاشە سپییەدا دەگەڕێن کە مامۆستاکەیان لەسەر تەختەڕەشی پۆلەکەیان دایدەنا بۆ ئەوەی دڵخۆشیان بکات، بەڵام لەلایەن خەڵکی گوندەکەوە بردراوە. کورتە فیلمەکە لە سنووری پارێزگەی دهۆک وێنەی گیراوە و هونەرمەند هۆمەر دزەیی میوزیکەکەی ئامادە کردووە.

































































