محەممەد مەحموود- سۆران :
بەمەبەستی کۆنترۆکردنی هەڵکشانی نرخی غازی شلی ماڵان و وەکو هەنگاوی یەکەم لە پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئەمڕۆ ڕێکەوتی 11ی ئاداری 2026 لە ڕێگای بریکارەکانی گەڕۆکەوە و بەکارتی ئەلکترۆنی دەست بە دابەشکردنی غاز بۆ ماڵان دەکات. پرۆسەکە 30ڕۆژ هەر هاوڵاتییەک دەتوانێت لە ڕێگای ئەم سیستەمە بەکارتی ئەلەکترۆنی 2 بوتڵی غاز بە نرخی فەرمی 8,500 دینار لە ڕێگای بریکارەکانی غاز فرۆشەکانی گەڕۆک وەربگرێت”.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەشداوە “
هەر ئەمڕۆش لە چەند گەڕەکێکی پارێزگای هەولێر بوتڵی غازی ماڵان بەنرخی فەرمی 8٫500 هەشت هەزارو پێنج سەد دینار دەفڕۆشرێتە هاوڵاتیان بە کارتی ئەلکترۆنی. لە ڕۆژانی داهاتووشدا لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکانی دیکە سیستەم و ڕێگای گونجاو دەگیرێتەبەر.
































































