مستەفا دۆلەمەری – زاری کرمانجی:
بۆ یەکەمجار لە دونیادا توێژینەوەکان دەریانخست کە مرۆڤی نیاندرتاڵ لە ئەشکەوتی شانەدەر بەر لە ٧٥ هەزار ساڵ چێشتی لێناوە.”
سۆران ئەمیر ، بەڕێوەبەری فەرمانگەی شوێنەواری مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” پێشتر وا بیر دەکراوە کە مرۆڤی نیاندرتال تەنیا گۆشتی خواردوە و خواردنی بە خاوی خواردوە.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی مێرگەسۆر، دەڵێت:” توێژینەوەکان لەگەڵ زانکۆ کامبریج بەریتانی و بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار دەریان خست کە مرۆڤی نیاندرتاڵ لە ٧٥ هەزار ساڵ بەر لەئێستا چێشتی لێناوە و لە سامپلەکان جۆرە خۆراکێکی کوڵاوی بە خەڵوزبوو دۆزرایەوە و ئەم دۆزینەوەیە دونیای سەرسام کردوە .