زاری كرمانجی
یەکێتی تۆپی کوردستان، لە پێناو بەرژەوەندی هەندێ یانەی نزیک لە خۆی دەیەوێت جارێکی دیکە سەرجەم یانەکانی سنووری ئیدارەی سۆران کە بەشدارن لە خولی پلە دووی کوردستان بکات بە قوربانی خۆی، و لە بەرنامەیەتی کە خولەکە بکات بە دوو گرووپ، یانەکانی ( خەلیفان، ڕواندز، سرێشمە، سنوور، چۆمان) لە سەر (گرووپی دهۆک) یاری بکەن چونکە یانەکانی ئەو گرووپە بەهێزن و تا ئێستا یانەکانی سنووری ئیدارەی سۆران مەسرەف و ماندووبوونێکی زۆریان کردووە، کەچی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەیەوێت زیاتر مەسرەف و ماندووبوونیان پێ بکات و سەرجەم یارییەکانیان لە شاری دهۆک ئەنجام بدەن، و ئەوەی ئاشکرایە سەرجەم یانەکانی ئەو دەڤەرە هیچ داهاتێکیان نیە، پرسیار ئەوەیە بۆچی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەو بڕیارە نایاساییە و نا منتقییەی دەدات ؟؟
(گرووپی دووەم) کە گرووپی هەولێر دەبێت بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و بە حەزی خۆی چەند یانەیەکی لەم گرووپە داناوە، کە مەبەستییەتی چەند یانەیەک لەوێ سەر بخات بۆ پلە یەک کە لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە نزیکن. !! لە کاتێکدا ئەگەر یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەو کارە بکات لێکەوتەی خەراپی لێ دەکەوێتەوە و لە داهاتوو بە دڵنیاییەوە یانەکانی سنووری ئیدارەی سۆران هەڵوێستی توندیان دەبێت و پێشبینی دەکرێت لەسەرجەم خولەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکشێنەوە.
بە دڵنیاییەوە سەرجەم یانەکانی سنووری ئیدارەی سۆران یەک هەڵوێستن و دژی ئەو بڕیارەن کە نایاساییە، ئەو کارەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هەڵەیە، هەر وەک ڕوون و ئاشکرایە ئەوە جاری یەکەم نیە کە ناحەقی لەم یەکیەتییە بەرامبەر بە یانەکانی ئەو سنوورە دەکرێت، بەڵام بێ دەنگ بوون و قبوڵ کردنی ناحەقی سنووری خۆی هەیە، پێویستە بەر لەوەی بڕیار بدەن بیربکەنەوە ئەگەرنا ڕێگەی دیکە و دەگرینەبەر.
یانەکانی سنووری ئیدارەی سۆران داواکارن لە سەرجەم بەرپرسە وەرزشییەکان و ئیدارییەکانی سنووری ئیدارەی سۆران کە ئەم ناحەقییەی کە بەرامبەر بە یانەکانی سنووری ئیدارەی سۆران دەکرێت قبوڵ نەکرێت و پێویستە تا زووە بێنە سەرخەت بۆ ڕاگرتنی ئەو پیلانگێڕییەی لە ڕێگایە بەرامبەر بە یانەکانی ئەو سنوورە.
ئەگەر بڕیاری پێشوەختە دراوە لە سەرخستنی چەند یانەیەک بۆچی یانەکانی سنووری ئیدارەی سۆران بەشداری بکەین !!
(پەیامی یەکێ لە یانەکانی سنووری ئیدارەی سۆران)

































































