محەممەد مەحموود- سۆران :
سعوودیە ڕۆژانە تەنیا 500 ڤیزای عومرە دەداتە عێراق
بەهۆی شەڕەوە سعوودیە بڕیارێكی دا، ئەویش كەمكردنەوەی پێدانی ڤیزەیە بۆ ئەو وڵاتە و تەنیا رۆژانی 500 ڤیزە دەدات، لەو ڕێژەیەش بەشێک بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت تانزیکەی 100 کەس بەپێی ڕێژەی دانیشتووان .
مەلایوسف چۆمانی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” بەهۆی شەڕو ئاڵۆزیەکانەوە سعوودیە بڕیارێكی داوە، ئەویش كەمكردنەوەی پێدانی ڤیزەیە بۆ عێراق و تەنیا رۆژانە 500 ڤیزە دەدات، لەو ژمارەیەش بەشێک بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت تانزیکەی 50 بۆ 100 کەس بەپێی ڕێژەی دانیشتووان، جگە لەوەش هەموو کۆمپانیاکانی تایبەت بە حەج و عومرە ئامادەنینە کار بکەن لەو دۆخە ئاڵۆزە، خەڵکی واش هەیە دڵنیانییە له چون و هاتنی بۆیە ئێستا داواکاری کەمترە.
شێخ سامی مەسعوودی سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رای گەیاند، ڕەزامەندیی شانشینی عەرەبستانی سعوودی وەرگرتووە بۆ تەرخانكردنی 500 ڤیزای عومرەی ڕۆژانە بۆ ئارەزوومەندانی عومرە لە هەموو عێراقدا.
ئەو داوایە لە كاتێكدایە بەهۆی زۆریی داواكاری هاووڵاتییانی عێراقی بۆ ئەنجامدانی سوننەتی عومرە، ئێستە لایەنی سعوودی ڕەزامەندیی داوە لەسەر پێدانی 500 ڤیزەی ڕۆژانە بە عێراقییەكان تا كۆتایی هاتنی شەڕ و دۆخە نالەبارەكانی ناوچەكە، ئەمەش دوای ئەوەی پێدانی ڤیزە بۆ هەموو وڵاتانی دنیا ڕاگیرابوو.
پێشتر چوون بۆ عومرە ژماری ڤیزە دیاری نەكرابوو، بەڵام بەهۆی شەڕ راگیرا، ئێستە تەنیا بۆ 500 ڤیزە كەم كراوەتەوە.

































































