ئادار عەبدوڵا – زاری کرمانجی
ماڵپەڕەکانی جیهان دەریان خستوە لوولبوونی قژی سروشتی بەهۆی پێکهاتەی ناهاوسەنگی و شێوەی قەڵغانی تاڵەکانی قژ و جیناتیە، کە دەبێتە هۆی گەشەکردنی قژ بە لولی بڕگەی بڕبڕەی قژی لوول هێلکەیی یان تەختە، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەشبوونی نایەکسانی پڕۆتینەکانی کیراتین و پەیوەندی دیسولفایدی بەهێزتر کە تاڵەکە ناچار دەکات بچەمێتەوە و لوول بکات. هۆکارە سەرەکییەکانی پشت قژی لوولی سروشتی فۆلیکۆلە، قژ لە فۆلیکۆلەکانی پێستی سەرەوە گەشە دەکات.
قژی ڕاست لە فۆلیکۆلی ناوەوەی پێست گەشە دەکات، لە کاتێکدا قژی لوول لە فۆلیکۆلی دەرەوەدی پێست گەشەدەکات وەک شێوەی هێلکەی یان قژی زۆر لوولدا، تا فۆلیکۆلەکە زیاتر بێت، لوولی قژ زیاتر و توندتر دەبێت، زۆرجار تاڵەکانی قژ لوول مەیل دەبن، ئەمەش وا دەکات قژ بە گۆشەیەکی خوار و پێچ لە پێستەوە دەربچێت نەک بە شێوەیەکی ڕاست بەرەو سەرەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی پێچان لە تاڵەکانی قژدا. هەروەها قژ لە پرۆتینی کیراتین دروست دەکرێت. قژی لوول زیاتر ترشی ئەمینی (Cysteine)ی گۆگردی تێدایە، کە “پەیوەندی دیسولفاید”ی بەهێز لە لایەکی قژدا دروست دەکات. ئەم پەیوەندییە نایەکسانە دەبێتە هۆی پێچانی قژ، هاوشێوەی ئەوەی کە شریتێک کاتێک بەسەر تیغێکدا دەکێشرێت، شێوەی فۆلیکۆلەکانت بە پلەی یەکەم بە کۆدی جیناتی دیاری دەکرێت کە لە دایک و باوکەوە دەگوازرێتەوە. لە هەمان کاتدا هۆکارە ژینگەییەکان کە کارحگەریان لەسەر شێوەی قژ هەیە، ئەگەر شێدار بێت دەتوانێت گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە لوولەکانی سروشتی بگۆڕێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە قژی لوول یان توند بێت چونکە قژی لوول زیاتر کونیلەدارە و شێی هەوا هەڵدەمژێت، لە ڕوانگەی پەرەسەندنەوە وا بیردەکرێتەوە کە قژی لوول لە کەشوهەوای گەرمدا سوودی هەیە چونکە شێوەی لوولی قژەکە لە پێستی سەر دوور دەخاتەوە، پارێزگاری لە تیشکی سەروو بنەوشەیی باشتر دەکات و ڕێگە بە باشترکردنی ساردبوونەوەی سەر دەدات. هەروەها دەکرێت هەندێکجار بەهۆی تێکچونی گۆڕانکاری هۆرمۆنەکانەوە بێت وەک (باڵغبوون، دووگیانی) دەتوانێت شێوەی فۆلیکۆلەکە بگۆڕێت و بە تێپەڕبوونی کات پێکهاتەی قژ بگۆڕێت.

































































