مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەی “تایمز”ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات كە سەرەڕای پەرەسەندنی توندی گرژییەكان لەگەڵ ئێران، بەڵام تا ئێستا حكومەتی بەریتانیا بەنیاز نییە كەشتییە فڕۆكە هەڵگرەكانی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات و دەشڵێت كە فەرەنسا بڕیاری ڕەوانەكردنی هێزێكی دەریایی گەورەی داوە بۆ ناوچەكە .
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا ڕاگەیاند “هێزێكی دەریایی كە پێكهاتووە لە كەشتی فڕۆكە هەڵگری ئەتۆمی “شارل دیگۆل” و هەشت كەشتی فرێگات و دوو كەشتی هێرشبەری دیكە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، دەریای سوور و گەرووی هورمز جێگیر دەكرێن.”
هەروەها “ئەڵمانیا و ئیسپانیا و یۆنان و ئیتاڵیا” ئامادەیی خۆیان نیشان داوە هێزی سەربازی و فڕۆكەی جەنگی (F-16) بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەكە و بنكە سەربازییەكانی قوبرس ڕەوانەی ناوچەكە بكەن.

































































