ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
دەروازە سنوورییەکانی وڵاتی ئێران کرانەوە کە دوای دەست پێ کردنی جەنگی نێوان ئێران و ئیسڕائیل-ئەمریکا، دەروازەکان لە نێوان وڵاتی ئێران و کوردستان داخرابوون
ئەمڕۆ بەرواری ١٠ـی ئاداری ٢٠٢٦، یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند دەروازە سنووریییەکان بەڕووی هەرێمی کوردستاندا کرایەوە. چەند ڕۆژێک دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەروازەکانی کۆماری ئیسلامی بە ڕوی هەرێم دا داخران بێجگە لە دەروازەی باشماخ بەکراوەی مایەوە – ئەوانەشی داخرابوون ئێستا دەکرێنەوە. لە نووسراوەکەدا هاتووە چاوەڕوانین دەروازەی حاجی ئۆمەران و پەروێزخانیش لە چەند ڕۆژی داهاتوو بکرێنەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژی ٨/٣/٢٠٢٦ دەروازەی شوشمێ تەوێڵە کرایەوە
ڕۆژی ٩/٣/٢٠٢٦ دەروازەی سەیران بەن کرایەوە
ڕاگەیاندراوەکە ئاشکراشی دەکات لە ئێستادا دەروازەی باشماخ ڕۆژانە ٥٠٠ بارهەڵگر دێتە ناوەند لە باری ترانزێت و کاڵای ئێرانی ڕۆژانە لە زیادبوون دایە. دەشڵێت، بارەکانی ئێران زۆربەی پێکهاتوون لە خواردەمەنییەکان وەک (سەوزە، میوە، شیرەمەنی، خواردنەوەکانی بیپسی، شەربەت، چوکلێت، شکوڵاتە، پسکیت) و چەندین کاڵای تر کە پێش گرژییەکان داخل دەبوون.
































































