مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لیندسی گراهام، سیناتۆری كۆماری، لە سەر پلاتفۆرمی ئێكس هێرشی توند دەكاتە سەر سعوودیە و داوا لەو وڵاتە دەكات بەشداری لە هێرشە سەربازییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بكات و بە “شەڕێكی بەرژەوەندی هاوبەش” وەسفی كرد.
گراهام ڕەخنە لە حكومەتی وڵاتەكەشی دەگرێت و دەڵێت “بۆ چی دەبێت ئەمریكا ڕێككەوتنی بەرگری لەگەڵ وڵاتێكی وەك سعوودیە هەبێت كە ئامادە نییە بەشداری شەڕی بەرژەوەندی هاوبەش بكات ؟ “
دەشڵێت “جێگای تێگەیشتنە كە شانشینی یەكگرتوو ڕەتی دەكاتەوە كەڵك وەرگرتن لە هێزە سەربازییە بەتواناكانی وەك بەشێك لە هەوڵێك بۆ كۆتاییهێنان بە ڕژێمی بەربەری و تیرۆریستی ئێران كە ناوچەكەی تیرۆر كردووە و حەوت ئەمریكی كوشتووە.”
ساڵی ڕابردوو ئیدارەی ترەمپ ڕێككەوتنێكی بەرگری و ئەمنی بە بڕی 142 ملیار دۆلاری پەسەند كرد، كە لە بەرامبەر وەبەرهێناندا كەرەستەی سەربازی پێشكەوتووی كۆمپانیا ئەمریكییەكان بۆ سعوودیە دابین كرد.

































































