زاری کرمانجی :
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکات کە دەکرێنە سەر هاووڵاتیان و دامەزراوە مەدەنییەکان و بە ئامانج گرتنی نێردە دیپلۆماسیەکان.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە ناڕەوایانە دەکات کە دەکرێنە سەر هاووڵاتیان و دامەزراوە مەدەنییەکان و بە ئامانج گرتنی نێردە دیپلۆماسیەکان لە هەرێمی کوردستان کە بە تەواوی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانە، بەداخەوە شەوی رابردوو کونسوڵگەری گشتی ئیمارات کرایە ئامانج، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئەوەشی خستەڕوو، هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەو شەڕە و هەمیشە لایەنگری ئاشتی و سەقامگیری و پێکەوە ژیان بووە لە ناوچەکە.
دووپاتی لەوەکردۆتەوە، پێویستە حکومەتی عیراق بەرپرسیارەتی پاراستنی سەروەری عیراق بگرێتە ئەستۆ و رێگری لەو دەستە و گروپە توندڕەوو لە یاسا دەرچووانەی ناوخۆی عیراق بکات کە بەبێ بیانوو بە بەردەوام هەرێمی کوردستان بە ئامانج دەگرن.

































































