زاری كرمانجی :
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند:” ئەمڕۆ سێشەممە، مووچەی مانگی 2ی خانەنشینانی شارستانی و پيشمەرگە، زیندانە سیاسیەكان، بەركەوتوانی كیمیا باران،كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان، کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان، پەروەردە، تەندروستی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەكرێت .
وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ دەستی بە دابەشكردنی مووچە كردووە و لە ماوەی سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەر و هێزە ئەمنییەكان دابەش دەكرێت و ڕۆژی پێنجشەممە،كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات دەهێندرێت.

































































