مستەفا دۆلەمەری – زاری كرمانجی :
لە بانگەوازێكدا سەرۆكی زانكۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت دەرگای زانكۆ بە ڕووی هەر كەسێكدا دەكرێتەوە كە بیەوێت لەوێ دارێك بچێنێت، چ قوتابیان و دەرچووانی زانكۆی سۆران و یاخود كەسانی دەرەوەی زانكۆ، دەتوانن لە ناو كەمپسی زانكۆ درەختێك بچێنن و بە ناوی خۆیانەوە تۆماری بكەن. مەبەست لەم هەنگاوە سەوزكردنی زیاتری كەمپسی زانكۆیە كە بە سەرسەوزییەكەی ناسێندراوە.
ئەم بانگەوازە، ڕۆژی پێنجشەممە 1 / 12 / 2022 لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دەرچووانی خولی 13 ی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ راگەیەندرا.”
پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆكی زانكۆی سۆران، لە بەشێك لە وتەكانیدا هەڵمەتەكەی ڕاگەیاند و داوای كرد قوتابیان و دەرچووان و هاووڵاتییان ئەم دەرفەتە بقۆزنەوەو لە ناو كەمپەسی زانكۆی سۆران درەختێك بە ناوی خۆیانەوە بچێنن.