بە هۆی ئەو شەڕەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵگیرساوە، نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری خێرای بەسەردا دێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٦، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ٥ هەزار و ١٧٩ دۆلار بەرز بووە، یەک ئۆنسە زێر ٣١.١٠٠ گرام زێرە و یەک مسقاڵ ٥ گرامە و هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٢٥٠ دینار دەشکێنرێتەوە.
نرخی جۆرەکانی زێڕ بەم شێوەیەیە:
نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار ٢٤ بە ١ ملیۆن و ٢٩٢ هەزار دینارە، دوێنی بە ١ ملیۆن و ٢٨١ هەزار دیناربوو.
نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیاری ٢٢ بە ١ ملیۆن و ١٨٤ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١ ملیۆن و ١٧٤ هەزار دیناربوو.
نرخی مسقاڵێکی زێڕی عەیاری ٢١ بە ١ ملیۆن و ١٣١ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١ ملیۆن و ١٢١هەزار دیناربوو.
نرخی مسقاڵێک زیڕی عەیار ١٨ بە ٩٦٩ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٩٦١ هەزار دیناربوو.

































































