شەهلا سۆفی- زاری کرمانجی:
پەڵپینە یەکێکە لەوسەوزانەی کە لە وەرزی هاوین لە نێو باخچەو بێستانەکاندا خۆرسکانە دەڕوێت ، ئەم سەوزەیە دوڵەمەندە بە کانزاکانی وەک پۆتاسیۆم ، مەگنسیۆم، کالسێۆم، هەروەها چەندین ماددەی خۆراکی گرنگی دیکەش کە پێویستن بۆ لەش و لە کۆنەوە لە سەردەمی باب و باپیرانمان بە شێوازی جۆراوجۆر لە خواردنەکان بەکار هاتووە وەک لەگەل شیرێژ و دۆینەو سوورکردنەوەی لەنێو پیاز و ڕۆن ،یاخود تێکەڵکردنی لەگەڵ ماست .
لەسوودەکانی پەڵپێنە: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و ڤیتامین A کە یارمەتی تەندروستی چاو دەدات،
دژی شێرپەنجەیە ، بەتایبەت شێرپەنجەی سییەکان، بە هۆی ئەو ماددە لینجەی کە تێیدایە چارەسەری قەبزی دەکات.
بەسوودە بۆ ئەوکەسانەی توشی خەو زڕان بوون.
بەهۆی ڕێژەی بەرزی ئۆمیگا ۳ وە یارمەتی نەهێشتنی کۆلسترۆڵی خراپ دەدات.
ـ کێش دادەبەزێنێت، لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر کەم کالۆری تێدایە دەوڵەمەندە بە فایبەر ئەمەش وادەکات بەزوی هەست بە تێری بکەیت.

































































