ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
دوای دەستنیشانکردنی کوڕەکەی خامنەیی وەک سەرۆکی نوێی ئێران، نەوت بۆ یەکەمجارە لە ساڵی ٢٠٢٢ـەوە ١٠٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک تێبپەڕێنێت
پێگەی BBC ڕایدەگەینێت، ئەمڕۆ جەنگی نێوان ئیسڕائیل-ئەمریکا لەگەڵ ئێران ١٠ـەمین ڕۆژی تێپەڕاند، هاوکات کوڕەکەی عەلی خامنەیی کە ٩ ڕۆژ لەمەوبەر کوژرا، وەک ڕێبەری نوێی ئێران دەستنیشان کرا. بەمەش لەدوای چەندین ساڵ بۆ یەکەمجار نرخی هەر بەرملێک نەوت ١٠٠ دۆلاری تێپەڕاند.
سەرچاوەکە دەڵێت، ئەم بەرزبوونەوەیە لەوانەیە کاریگەری لەسەر سووتەمەنییەکانی تریش دابنێت و نرخی بەنزینیش هەڵبکشێت.
لەم بارەیەوە، سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ گوتی، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بەو ڕادەیەش زیاد نییە و بەهایەکی زۆر کەمە بۆ ئاشتی جیهانی.

































































