زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ نۆ ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بە سەر هێرشێكی كتوپڕی ئاسمانیی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر كۆماری ئیسلامی ئێران و شارەزایان پێشبینی دەكەن شەڕەكە درێژە بكێشێت و فراوانتر و بەهێزتر بێت، بەتایبەتی لە دووەم قۆناغیدا كە مەترسیدارترە.
توێژەران باس لەوە دەكەن كە قۆناغی دووەمی شەڕەكە مەترسیدارتر دەبێت و پێیان وایە لەم قۆناغەدا زیاتر پشت بە درۆنەكان دەبەسترێت كە تێچووی كەمترە و هەڵدانی ئاسانترە و توانای سەرقاڵكردن و ماندووكردنی سیستمە بەرگرییەكانی زیاترە و هەروەها گوشارەكان لەسەر ژێرخانەكانی وزە و فڕۆكەخانە و بەندەرەكان دەبێت و ماوەی شەڕ و بۆردوومانەكانیش درێژتر دەبێت .
شارەزایان هۆشداریش دەدەن كە ڕەنگە لایەنی دیكە بێنە ناو شەڕەكەوە و بازنەی جوگرافیی شەڕ فراوانتر بێت، بەتایبەتی دوای ناڕەزایەتی و سەركۆنەكردنی توركیا و ئازەربایجان بەرامبەر بە هێرشە درۆنییەكانی ئێران .

































































