ئادار عەبدولڵا – زاری کرمانجی
زەردێنەی هێلکە لە باڵندە و پەلەوەر و زۆرێک لە ماسییەکاندا بەهۆی کارۆتینۆیدەکانەوە ڕەنگی زەرد-سوور وەردەگرن. تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی گونجاوی نەبووە کە بۆچی زۆرێک لە ئاژەڵە هێلکەییەکان زەردێنەیان زەردە.
بە پێی ماڵپەڕەکانی جیهانی : چەندین توێژینەوە ئەنجام دراون سەبارەت بە زەردێنەی هێلکە بە بەراورد لەگەڵ سپێنەی هێلکە، زەردێنەی هێلکە زۆربەی شتە باشەکانی هێلکە لەخۆدەگرێت، لەوانەش بەشێکی زۆری ئاسن و فۆلات و ڤیتامینەکان هەروەها زەردێنەکە دوو مادەی خۆراکی تێدایە کە بریتین لە لوتین و زیاکسانتین کە پشتگیری تەندروستی چاو و مێشک دەکەن.زەردێنەی هێلکە ڕەنگەکەی لە کارۆتینۆیدەکانەوە وەردەگرێت. کارۆتینۆیدەکان بریتین لە ڕەنگە ڕووەکییەکان کە بەرپرسن لە ڕەنگی سوور و پرتەقاڵی و زەرد لە هەندێک سەوزە و میوەدا. وەک گێزەر، بیبەر، میوەی کاکی و پەتاتەی شیرین کە هەموویان دەوڵەمەندن بە کارۆتینۆید. بەڵام لە مادەی سەوزی ڕووەکیشدا دەبینرێن چونکە کارۆتینۆیدەکان ڕووناکی هەڵدەمژن بۆ فۆتۆسێنتێز و ڕووەک لە زیانەکانی خۆر دەپارێزن.
هۆکاری گۆڕانی زەردێنەی هێلکەی مریشک دەگەرێتەوە بۆ دانەوێڵە و چیمەن و ئەو ڕووەکانەی کەلە سرووشتدا بەدەست دێنن، چونکە کارۆتینۆیدەکان لە چەوریدا کۆدەبنەوە، نزیکەی یەک لەسەر سێی زەردێنەش چەورییە. کارۆتینۆیدەکان زیاتر رەنگی سوور بەرهەم دەهێنن و زانتۆفیلەکان ڕەنگی زەرد بەرهەم دەهێنن. جووتیاران دەتوانن لە ڕێگەی خۆراکی مریشکەکانەوە ڕەنگی زەردێنەی مریشکەکان ڕێکبخەن و دیاری بکەن، توێژینەوە نوێیەکان باس لەوە دەکەن کە خواردنی تێکڕای یەک هێلکە لە ڕۆژێکدا بە زەردێنەی هێلکەشەوە باشە. زەردێنەکە بەشێکی زۆری ئاسن و فۆلێت و ڤیتامینەکانی هێلکە لەخۆدەگرێت. هەروەها زەردێنەکە دوو مادەی خۆراکی تێدایە کە بریتین لە لوتین و زیاکسانتین کە پشتگیری تەندروستی چاو و مێشک دەکەن

































































