زاری كرمانجی
ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردەوە: ” نووسینگەی کەرکووکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە شارەدێی شۆڕش سەربە شارۆچکەی چەمەچەماڵ، هاوکاریی دارایی بەسەر 136 خێزانی زیانلێکەوتووی لافاو دابەش کرد. هەر خێزانێک 400 هەزار دیناری پێدرا. کۆی گشتیی هاوکارییەکە 54 ملیۆن و 400 هەزار دینار بوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی، دوای هۆشدارییەکانی کەشناسی لە بارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا و ڕوودانی کارەساتی سرووشتی و لافاو، ڕاستەوخۆ تیمە مەیدانییەکانی خستە ئامادەباشی و ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (10ی کانوونی یەکەمی 2025)، لە قۆناغی یەکەم 64 تۆن هاوکاریی مرۆیی لە ڕێگەی هەشت بارهەڵگرەوە ڕەوانەی چەمچەماڵ و ناوچە زیانلێکەوتووەکانی سنوورەکە کرد. ئەم هاوکارییە داراییەش هەر لەو چێوارچێوەدایە بۆ ئەوەی خێزانەکانی زیانلێکەوتووی لافاو قەرەبوو بکرێنەوە.
































































