مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕێگای نامەیەكەوە داوای لە سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجوومەنی ئاسایش و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام كردووە كە ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ كۆتاییهێنان بە هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران نامەیەكی ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام كردووە كە لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ كۆتاییهێنان بە تاوانە جەنگییە بەردەوامەكانی ئەمەریكا .
عێراقچی، لە نامەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە “هێرشە سەربازییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانە، نەخۆشخانە و باڵەخانەكانی نیشتەجێبوون، ژێرخانەكان و ناوەندەكانی فریاگوزاری ئێران، كە بەم هۆیەوە سەدان هاووڵاتیی مەدەنی بێتاوان (ژن و منداڵ) گیانیان لەدەستداوە.”

































































