دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمه‌ریکا دوای ئاشكراكردنی رابه‌ری باڵای تازه‌ی ئیران هەڕەشەی کرد و رایگه‌یاند، هەر ڕێبەرێکی نوێی باڵای ئینقلابی ئیسلامی کە ئێران بەبێ ڕەزامەندی ئه‌وان هەڵیبژێرێت ته‌مه‌نی درێژ نابێت.
دوای چەند کاتژمێرێک لە ئاشکراکردنی هەڵبژاردنی جێنشینی ئایەتوڵڵا عه‌لی خامه‌نەیی كه موجته‌بای كوڕی خامه‌نییه، تره‌مپ ئه‌و لێدوانه ئاگرینانه‌ی بۆ ئێران نارد.
ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نی شارەزایان، دەستەیه‌كی 88 کەسی لە پیاوانی ئایینی پێكهاتووه توانای بڕیاردانیان هه‌یه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ رای گشتیی ئیران رێبه‌ر باڵای ئێران هه‌ڵده‌بژێرن.
ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بەرپرسی هەیکەلی دەسەڵاتە لە ئێران و قسەی کۆتایی لەسەر سیاسەتە ئاست بەرزەکان هەیە. کۆماری ئیسلامی لە دامەزرانی لە ساڵی 1979ەوە دوو ڕێبەری مەزنی هەبووە: دامەزرێنەری شۆڕش، ئیمام خومەینی و خامنەیی کە لە ساڵی 1989 جێنشینی گرتە ده‌ست.
دۆناڵد ترەمپ بە کەناڵی ABC Newsی ڕاگەیاندووە، “هەر سەرکردەیەکی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت دەبێت ڕەزامەندی ئێمە وەربگرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر پەسەندی نەکەین، ئەوا ته‌مه‌نی زۆر درێژ نابێت. “
ئه‌وه بۆ چه‌ندین جاره تره‌مپ دوای کۆچی دوایی خامه‌نەیی دەوری خۆی لە دانانی سەرۆکی باڵای داهاتووی ئێران‌دا دووپات ده‌كاته‌وه و تارانیش بە ره‌هایی ئەمەی ڕەت کردووەتەوە.
هه‌ر ئه‌مڕۆ عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران رایگه‌یاند: “هەڵبژاردنی ڕابه‌ری تازه پەیوەستە بە گەلی ئێرانەوە”.


































































