سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە زیاتر لە 400 ئامانجی لەناو خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بۆردومان کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێرشەکان ناوچەکانی رۆژئاوا و ناوەڕاستی ئێرانیان گرتووەتەوە و بنکەکانی مووشەکی بالیستی و ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی کەرەستەی سەربازی کراونەتە ئامانج. ئامانج لەم ئۆپەراسیۆنانە کە بە “شێری سوپا” ناودێر کراوە، کەمکردنەوەی توانای بەرگریی ئێران و رێگریکردنە لە هەر هەوڵێکی تاران بۆ هاویشتنی مووشەک بەرەو خاکی ئیسرائیل.


































































