بڕیارە سبەی دووشەممە، لە سنووری پارێزگای هەولێر دابەشکردنی زەوی دەسپێبکاتەوە و، ژمارەیەکی دیکەی فەرمانبەران زەویان پێ بدرێت .
لە لێدوانێکدا جێگر محەمەد عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند:” سبەی دووشەممە، لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی قەزای شەقڵاوە زەوی بەسەر 3 هەزار فەرمانبەری شارستانی و سەربازی دابەش دەکرێت .
ئەوەشی باس کردووە:” شوێنی زەوییەکان دەکەوێتە گەڕەکی میراوە لەنێو قەزای شەقڵاوە .


































































