شەهلا سۆفی-زاری کرمانجی:
لە ساڵی ١٨٣٩ گەنجێک بە ناوی ڕۆبەرت کۆرنێلیۆس لە کاتی کارکردن لە فرۆشگای خێزانەکەیدا، کاتێکی زۆری هەبوو بۆ ئەوەی بیر لەوە بکاتەوە کە بە کامێرای خۆی وێنەی خۆی بگرێت.
بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ خولەک لەبەردەم کامێرادا وەستا و هەوڵی دەدا وێنەی خۆی بگرێت. کارێکی قورسە و ڕەنگە هەر بۆیەش نەیتوانی زەردەخەنەیەکی جوان بکات تا بەهۆیەوە ناوبانگ بەدەست بهێنێت.

































































