زاری كرمانجی
ڕاگەیاندنی دەزگای دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردەوە: ” دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی بدار، لە ڕێکەوتی 5/3/2026، هاوکاری خۆراکی بەسەر 70 خێزان كە دەكاتە 382 كەس لە كەمپی حەسەن شام U2 دابەشکرد.
ئەم چالاکییە بە مەبەستی پشتیوانی لە خێزانە ئاوارەكان و دانیشتوانی کەمپەکان ئەنجام درا، بۆ دابینکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکانیان و بەهێزکردنی ئاستی ژیانیان.
دەزگای خێرخوازی بارزانی لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دابینکردنی هاوکاری جۆراوجۆر بۆ دانیشتوانی کەمپەکان، بۆ ئەوەی ژیانێکی شایستەیان بۆ دابین بکات و پێداویستییەکانیان بگەیەنێتە دەستیان.

































































