زاری كرمانجی :
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ئاماری قوربانییانی وڵاتەكەی لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرشە سەربازییەكەی ٢٨ـی شووباتەوە تا ئێستا بڵاوی كردەوە و لە ئامارەكەدا هاتووە “هەزار و ٨٣٦ كەسی ئیسرائیلی بەهۆی هێرش و بۆردوومانی ئێرانەوە بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشكردووە كە تەنیا لە هێرشەكەی دوێننێی بۆ سەر ئیسرائیل 146 كەسی بریندار گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، كە نۆ كەسیان باری تەندروستییان سەختە .
وەزارەتی تەندرووستی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەكات كە زۆربەی ئەو كەسانەی لەكاتی چوونیان بەرەو ناوچە پارێزراوەكاندا برینداربوونە .

































































