وەرزش ـ زاری کرمانجی:
لەپێشهاتێکی نوێدا دەرکەوتوە کێلیان مباپێ ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمان پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کچێک بەستووە کە پێشوتر کوڕ بووە.
پێگەی “مارکا”ـی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، کە مباپێی 22 ساڵان، ماوەیەکە پەیوەندییەکی سۆزداریی لەگەڵ ئینیس راو نمایشکاری جل و بەرگی بە رەچەلەک جەزائیری ھەیە.
مارکا ئەوەشی خستوەتەروو، مباپێ لە مانگی پێنجی رابردوو لە فێستیڤاڵی ” کان” ئینیس راوی ناسییوە و پەیوەندی سۆزداری لەگەڵدا بەستووە، کە بەم دواییانەدا وێنەکانیان بەیەکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە.
کێلیان مباپێ خاوەنی بەرزترین مووچەی ساڵانەیە لەسەر ئاستی یاریزانەکانی جیهان و ساڵانە زێتر لە 90 ملیۆن یۆرۆ لەپاریس وەردەگرێت.
ئینیس راوی نمایش کاری جل و بەرگ ناوبانگێکی زۆری ھەیە، دوای ئەوەی وێنەکەی لەسەر گۆڤاری بلای بۆی بەناوبانگ بڵاوبوویەوە.
ئینیس راو لە ساڵی 1990 لە پاریس لەدایک بووە، بە رەچەلەک جەزائیرییە، لە تەمەنی 16 ساڵاندا رەگەزی خۆی لە کوڕەوە بۆ کچ گۆڕیوە، ئەمەش لە کاتێکدایە مباپێ بە 8 ساڵ لە راو بچووکترە.