محەممەد مەحموود- سۆران:
بەپێی ئاماری هۆبەی کەشناسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران لە 24 کاتژمێری ڕابردوو زۆرترین باران لە قەزای مێرگەسۆر باریووەو و تێکڕای بەفربارینی ئەمساڵیش لەو قەزایە گەیشتە 268 سم، کۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵیش لە تەواوی قەزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 500 مللیمی تێپەڕاندوە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە تەواوی قەزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تادێت ئاماری بەفرو باران بارین زیاتر بەرز دەبێتەوە.
بەوتەی شارەزایانی بواری کەشناسی لە هەر ناوچەیەک بڕی باران بارین لە ساڵێکدا بگاتە 500 مللیم کێشەی وشکەساڵی و کەم ئاوی نابێت، تەواوی ئیدارەی سۆرانیش ئەو ڕێژەییەی تێپەڕاندوە،تەواوی سەرچاوەئاوییەکان و کانیاواکان لەم سنوورە بوژاونەتەوە و ئاستی ئاوی رووبارەکانیش بەرزتر بۆتەوە.
باران 24 کاتژمێری ڕابردوو تێکڕاو جیاوازی لە گەڵ ساڵی ڕابردوو لەم خشتەیەی خوارەوەیە:


































































