ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
دیبەیتێکی تلەڤزیۆنی CNN گەنگەشەی ئەوە دەکات کە تڕەمپ جەنگی ئێران بۆ سەرقاڵکردن و خۆ دزینەوە لە مەلەفەکانی دوورگەی ئیپستن بەکاردەهێنێت.
لە دیبەیتێکی کەناڵی CNN، پێشکەشکار و میوانەکان مشتومڕی ئەوە دەکەن کە ئیدارەی تڕەمپ بە مەبەست جەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵگیرساند تا چاوی جیهان لەسەر ئەو بەڵگەنامە و مەلەفانە دورگەی ئیپستن لابچێت کە دژی تڕەمپ بڵاوکرانەوە.
دۆسیەکانی ئیپستین هەزاران لاپەڕەی بەڵگەنامەکانن کە پەیوەستن بە دوو لێکۆڵینەوەی تاوانی بازرگانی کردن بە سێکس لەلایەن سەرمایەدار جێفری ئیپستین و هاوکارەکەی گیسلین ماکسوێڵ. ئەۆ بەڵگەنامانە تۆماری گەشت و تۆماری ئیمەیڵ لەخۆ دەگرێت. لە دوای مردنی ئیپستین لە ساڵی 2019ـەوە بابەتی گفتوگۆ بوون. لە مانگی تشرینی دووەمی 2025، چەند فایل و بەڵگەنامەیەک بڵاوبوونەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە کارەکانی قاچاخی سێکسی ئیپستین تێوەگلاوە.

































































