زاری كرمانجی-سۆران:
لەبارەی گلەیی بەشێك لەو هاوبەشانەی لەكاتی كوژانەوەی كارەبای پێوەری زیرەكی ماڵەكانیان، وەڵامیان نەدراوەتەوە زاری كرمانجی بەدواداچوونی بۆ دەكات.
ئەندازیار فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” دوو ژمارە مۆبایلی تایبەت بە كارەبای پێوەری زیرەك تایبەتكراون، هەركەس گرفتی كوژانەوەی كارەبای هەبێت، دوای پەیوەندی كردن چارەسەری پێویستی بۆ دەكرێت”.
ئاشكراشی كرد: ” ههندێك جار بەهۆی زۆری پەیوەندی كردن بەم ژمارانە لەوانەیە كارمەندەكانمان سەرقاڵ بن و چەند خولەكێكی كەم نەتوانرێت وهڵامی هاوبەشان بدەنەوە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی لە خزمەت هاووڵاتییان دان و لەم رووەوە گرفتێكی وانەبووە.