زاری كرمانجی :
مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند كە لە ماوەی تەنیا 24 كاتژمێردا، 24 هێرشی جۆراوجۆریان كردووەتە سەر مۆڵگەكانی دوژمن لە ناوخۆی عێراق و ناوچەكەدا.
ئەمڕۆ یەكشەممە، 8ـی ئاداری 2026، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئاماژەی بەوە كردووە “لە چوارچێوەی پەرەپێدانی چالاكییەكاندا، لە ماوەی شەو و رۆژی رابردوودا 24 ئۆپەراسیۆنی سەربازییان بە بەكارهێنانی دەیان درۆن و مووشەكی جۆراوجۆر ئەنجامداوە.”
چاودێران پێیان وایە بەكارهێنانی دەیان درۆن لە ماوەیەكی كورتدا، ئاماژەیە بۆ گۆڕانكاری لە تاكتیكی سەربازی گرووپە چەكدارەكان و فراوانبوونی بازنەی ململانێكان كە رەنگە هەموو ناوچەكە بگرێتەوە.

































































