ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئۆسلۆ تەقیوەتەوە و پۆلیسی نەرویجیش دەڵێت، تەقینەوەکە زیانی ماددی کەمی لێکەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە
بە پێی سەرچاوەی CNN world تەقاندنەوەی بنکە سەربازی و دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا، وڵاتە ئەوڕوپییەکانیشی گرتەوە. تەقینەوەکە لە کاتێکدایە کە ئاسایشی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی ئەمەریکا لە سەرانسەری جیهاندا توندتر بووە، بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل و ئەمریکا و ئێران، هەڵمەتی بۆردومانکردنی ئێرانیان دەست پێ کرد.
تا ئێستا چەندین باڵەخانەی دیپلۆماسی ئەمەریکا لە شانشینەکانی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە میوانداری هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن کراونەتە ئامانجی هێرشە تۆڵەسەندنەوەکانی ئێران لەوانە کوێت و سعودیە. بەرەبەیانی ئەمڕۆش لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، باڵوێزخانەی ئەمریکا کرایە ئامانج.
هەرچەندە، بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە نازانرێت تەقینەوەکەی ئۆسلۆ پەیوەندی بە ڕووداوەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە یان نا.

































































