زاری كرمانجی
بەپێی پێشبینیی بەشی پێشبینیی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 8/3/2026، ئەمڕۆ ناوچەکەمان بە درێژایی كاتەكان لەژێر کاریگەریی شەپۆڵێکی بارانبارین دەبێت و ئاسمان هەور دەبێت، پێشبینیی بارانبارین لە کاتی جیاجیا لە سەرجەم ناوچەكەمان هەیە، لە سەنتەری پارێزگاکان و قەزا و ناحیە و ئیدارە سەربەخۆکان شێوازی بارانبارین بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند دەبێت.
باس لەوەش كراوە، کاریگەریی ئەم شەپۆیە تا کاتەکانی شەو و بەرەبەیانی سبەی دووشەممە بەردەوام دەبێت، لەگەڵ بارانبارین لە ناوچە سنوورییەکان و لوتکەی شاخە بەرزەکان، هەروەها لەو شاخانەی 2 هەزار مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزن، بەفریان لێ دەبارێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، سبەی دووشەممە 9/3/2026، ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت، هەندێ کات بۆ پەڵەهەور دەگۆڕێت، ئەگەری نمەباران تەنیا لە ناوچە شاخاوییە جیاجیاكان هەیە.

































































