مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە چوار سەرچاوە بڵاوی كردەوە كە سعوودییە ئێرانی ئاگادار كردووەتەوە چیتر بێدەنگ نابن لەبەرامبەر هێرشە درۆنی و مووشەكییەكانی ئەوان و دەست بە وەڵامدانەوە دەكەن.
بە گوێڕەی زانیارییەكانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە پەیامەكەی گەیاندووە بە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و لە پەیامەكەدا هاتووە “ئەگەر ئێران دەست لە بۆردوومانكردنی سعوودییە هەڵنەگرێت، ئەوا ڕیاز بە مافی خۆی دەزانێت هێرشی مووشەكی بكاتە سەر ئێران.”

































































