نووسین و ئامادەکردنی : کرێکار قادر ڕوستایی
نووسەر و شارەزا و خاوەن بڕوانامە لەبواری چارەسەری پزیشکی تەواوکاری
ئایا ئافرەتی شیردەر دەتوانی کەڵەشاخ ئەنجام بدات؟
بەڵێ، ئافرەتی شیردەر دەتوانێت کەڵەشاخ بکات، بەڵام چەند مەرج و تێبینییەکی گرنگ هەن کە پێویستە ڕەچاو بکرێن بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دایکەکە و بڕی شیرەکە نەبێت.
لێرەدا وردەکارییەکان دەخەینە ڕوو :
ڕێنمایی زانستی و تەندروستی بۆ کەڵەشاخ لە کاتی شیرپێدان بەمنداڵ :
١_ باشتر وایە دایکەکە بە لایەنی کەم ٤٠ ڕۆژ بۆ ٢ مانگ بەسەر منداڵبوونەکەیدا تێپەڕیبێت، جەستەی ئافرەتی دوو گیان، شیردەر پێویستی بە کات هەیە بۆ ڕێکخستنەوەی هۆرمۆنەکان و قەرەبووکردنەوەی ئەو خوێنەی لە کاتی منداڵبووندا لەدەستی داوە.
٢_ئەگەر دایکەکە تووشی کەمخوێنی (Anemia) یان دابەزینی فشاری خوێن بووە، وا باشترە کەڵەشاخ نەکات تا باری تەندروستی جێگیر دەبێت.
٣_خواردنی شلەمەنی پێویستە پێش و دوای ئەنجامدانی کەڵەشاخ بڕێکی زۆر ئاو و شەربەتی سروشتی بخورێتەوە بۆ ئەوەی بڕی شیرەکە کەم نەکات و دایکەکە تووشی وشکبوونەوە نەبێت.
٤_ کەڵەشاخ دەبێت لەلایەن کەسێکی پسپۆڕ و شارەزا بکرێت و تەنها لەو شوێنانە بێت کەتایبەتە بە ئەنجامدانی کەڵەشاخ بۆ ئەوەی تەندروستی دایکەکە سەلامەت و تەندروست بێت.
سوود و گرنگی ئەنجامدانی کەڵەشاخ بۆ دایکی شیردەر :
١_ کەمکردنەوەی گرژی و تەشەنوجات کەڵەشاخ یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری پشت و شان دەدات کە بەهۆی هەڵگرتنی منداڵ و شیرپێدانەوە دروست دەبێت.
٢_ کەڵەشاخ سووڕی خوێن چالاک دەکات، چالاکبوونی سووڕی خوێنیش دەبێتە هۆی باشتربوونی کوالێتی شیرەکە بەهۆی نەمانی ژەهرەکان لە جەستەی دایکەکەدا.
٣_ ڕێکخستنی هۆرمۆنەکان کەڵەشاخ یارمەتیدەربێت لە هاوسەنگکردنی باری دەروونی دایکەکە.
٤_ باشترکردنی باری دەروونی و کەمکردنەوەی خەمۆکی، لەدوای ئەنجاندانی کەڵەشاخ هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین دەردەدرێت کە دەبێتە هۆی هەستکردن بە ئارامی و شادی، بۆ ئەو کەسانەی بەدەست دڵەڕاوکێ، سترێسی زۆر، یان خەمۆکیی دوای منداڵبوون (بۆ دایکان) دەناڵێنن، کەڵەشاخ وەک چارەسەرێکی پزیشکی تەواوکاری یارمەتی هاوسەنگکردنەوەی باری دەروونییان دەدات.
تێبینی : زۆر گرنگە پێش ئەنجامدانی کەڵەشاخ، دایکی شیردەر دڵنیابێت لەوەی ژەمە خۆراکەکانی بەپێز و دەوڵەمەندن بە ئاسن و ڤیتامینەکان، ئینجا پێویستە کەڵەشاخ بکات.

































































