شەهلاسۆفی-زاری کرمانجی:
بڵاوبوونەوەی وێنەی کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لەلایەن فۆتۆگرافەری فلیپینی بورگۆس لە ساڵی ٢٠١٦ کە پێشتر سواڵی دەکرد، بەهۆی جوانی ڕووخساری بوو بە مۆدێلێکی بەناوبانگ و دەوڵەمەند.
ڕیتا گاڤیۆلا، کچێکی فلیپینی، نیشانیدا کە چیرۆکی سەندرێلا دەتوانێت ببێتە ڕاستی ئەگەر بەخت لە دەرگاکەت بدات.
خێزانەکەی زۆر هەژار بوون و زۆرجار لە برسان دەبوو سواڵ بکەن.
ئەو فۆتۆگرافەرە کە سەرسام بووە بە جوانی سروشتی ڕیتا، وێنەیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە. خەڵک پێیان دەگوت “کچی باجو باجو”، چونکە ڕیتا سەر بەو نەتەوەیە بوو، هەندێکجاریش بە “پەری دەریایی” ناویان دەبرد، چونکە ئەوان نوێنەری خەڵکی دەریایی کۆچەری بوون.
شایەنی باسە لە ئێستادا ڕیتا یەکێکە لە مۆدێلە دەوڵەمەندەکانی فلیپین

































































