پشتیوان كەریم – سۆران:
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ شەممە نرخی عەیارەكانی زێڕ لە ئیدارەی سۆران گۆڕانكاری بەسەرد داهاتووە و بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیووە،”
نرخی عەیارەكانی زێڕ لە بازاڕی زێرنگرانی ئیدارەی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 24= 434,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 22= 390,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 21 =380,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 18= 326,000 دینارە.
سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران دەشڵێت:” بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەهای ئۆنسە زیاتر لە 40 ئۆنسە بەرز بۆتەوە لە بازاڕەكانی جیهاندا و نرخی یەك ئۆنسەش 1796 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.”