بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران داوایەك لە هاووڵاتییان دەكات
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاویكردەوە لە گوندی ماكۆسان سەر بە ناحیەی قەسرێ لە سنووری چۆمان، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پیك اپ تۆیۆتا هایلۆكس تاك قەمەرە و جیلی ئیمگراد كەسێك بریندار بوو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، داوا لە شوفێران دەكات پابەندی ڕێنماییەكان بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەك.

































































