بەتۆمەتی پلاندانان بۆ تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ و چەند سیاسەتمەدارێکی دیکە، هاووڵاتییەکی پاکستانی سزادرا. وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە دادگایەکی شاری نیویۆرک لە ئەمریکا، هاووڵاتییەکی پاکستانی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتن و ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لهسهر داوای ئێران دهستگیر كراو دواتریش دانی به تاوانهكهی دانا.
به پێی زانیاری میدیاكانی ئهمهریكا پیلانەکە پێش جێبەجێکردنی پووچەڵکرایەوە، دوای ئەوەی یەکێک لەو کەسانەی داوای هاوکاری لێکرابوو، كهسهكه راستهوخۆ زانیارییهكان به پۆلیس دهگهیێنێـت و تۆمهتبارهكه دهستگیر دهكرێت. تۆمەتبارەکەش دانی بەوەدا ناوە کە تەنها بۆ پاراستنی گیانی خێزانەکەی لە شاری تاران، ناچار بووە بەشداری لەم پیلانەدا بکات.شایەنی باسە، ئەم هەوڵە وەک تۆڵەسەندنەوەیەکی ئێران بووە بۆ کوژرانی قاسم سولەیمانی لە ساڵی دوو هەزار و بیستدا. ئەم دادگاییکردنەش چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی جەنگ و هێرشەکان بووە بۆ سەر ئێران، کە بەهۆیەوە عەلی خامنەیی و زیاتر لە هەزار و سێسەد هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە.

































































