مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆككۆماری ئێران لە وەڵامی سەرۆكی ئەمەریكا كە داوای خۆبەدەستەوەدانی ”بەبێ مەرج”ی ئێران كردبوو، ڕایدەگەیەنێت “خەونێكی لەو شێوەیە، دەبێت لەگەڵ خۆیاندا بیبەنە نێو گۆڕ.”
مەسعوود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران، ئەمڕۆ شەممە 7ـى 3ـى 2026 لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند كە ئەنجوومەنی كاتیی ڕێبەریی وڵاتەكەی بڕیاری وەستاندنی هێرشەكانی داوە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە و لە بارەی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەكانیش دەڵێ “پێویستە بە گفتوگۆ ناكۆكییەكان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن چارەسەر بكەين، نەوەك بە ”دەستوەردان”ی ئەمریكا و ئیسرائیل.”
سەبارەت بە داواكاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ خۆبەدەستەوەدانی ”بەبێ مەرج”ی ئێران، پزیشكیان گووتی ”خەونێكی لەو شێوەیە كە ئێمە بەبێ مەرج بمانەوێت خۆمان ڕادەست بكەین، دەبێ لەگەڵ خۆیاندا بیبەنە نێو گۆڕ.”

































































